به‌ڕێوه‌چوونی رێ‌و ره‌سمی 8ی مارس له ناوچه‌ی ئوستفوڵد
رۆژی 06.03.2010 و کاتژمێر 17ی پاش نیوه‌ڕۆ یه‌کیه‌تی ژنانی دیموکراتی کوردستانی ئیران کومیته‌ی ئوستفوڵد له گه‌ل یه‌کیه‌تی لاوانی دیموکراتی کوردستانی ئیران کومیته ناوچه‌ی ئوستفوڵد به‌رنامه‌یه‌کی جوان و رازاوه‌یان به بۆنه‌ی 8 مارس رۆژی نێونه‌ته‌وه‌یی ژنانه‌وه به‌م شێوه‌ێه به رێوه برد.
سه‌ره‌تا له لاێه‌ن پێشکه‌شکارانی به‌رنامه رۆشنا قادرزاده و مینا ئه‌حمه‌دی به‌خێر هێنانی به‌شداربووان کرا و داوا له خاتوو به‌هیه مه‌نووچێهری کرا که به هه‌ڵکردنی مۆمێک رێوره‌سمه‌که بکاته‌وه.
سروودی نه‌ته‌واێه‌تی ئه‌ی ڕه‌قیب و خۆله‌کێک بێده‌نگی و به‌پێوه وه‌ستان بۆ رێزگرتن له گیانی پاکی سه‌رجه‌م شه‌هیدانی رێگای رزگاری کوردوکوردستان.
پاش خواردنی نان که هه‌موو ئاماده بوان به خوانێکی کوردانه‌ی نان خواردن له ده‌وری یه‌کتر کۆ بوونه‌وه‌نۆره گه‌یشته به‌رنامه ئاماده‌کراوه‌کان که بریتی بوون له:
په‌یامی یه‌کیه‌تی ژنان کومیته‌ی ئوستفولد به بۆنه‌ی 8 ی مارس له‌لایه‌ن خۆشکه گوڵه‌باخ فه‌تاحی .
په‌یامی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئیران کۆمیته ناوچه‌ی ئوستفوڵد هه‌ر به‌و بۆنه‌وه له لایه‌ن کاک هیوا ئه‌حمه‌دی.
په‌یامی کۆمه‌ڵه‌ی کولتوری کوردی گشتی به‌م بۆنه‌وه له لایه‌ن کاک ئه‌نوه‌ر پویا.
بروسکه‌ی پیرۆزبایی له لایه‌ن ناوه‌ندی کولتووری وێژان و یه‌کیه‌تی لاوانی ئۆستفۆلد.
هونراوه‌یه‌ک له لایه‌ن سمکۆ بێکه‌س .
فیلمێکی دیکومینی به بونه‌ی 8 ی مارس که لایه‌ن هێرش قادرزاده و سمکۆ بێکه‌سه‌وه ئاماده کرا بوو پێش که‌ش کرا.
دوایین به‌شی رێوره‌سمه‌که شایی و هه‌ڵپه‌رکێ به‌شدار بوان بوو که‌به به ده‌نگی لاوی به‌هره‌مه‌ند مه‌هدی مورادی و به هاوکاری موزیک ژه‌نانی لاو و به توانا کاک ئاوات ئازه‌ری و دلێر په‌ناوه‌ندی ئاهه‌نگه‌که‌یان تا نیوه شه‌و رازاوه‌تر و پر جوش و خروش تر کرد. و رێوره‌سمه‌که کاتژمێر 23 له ناو چه‌پڵه ریزانی به‌شدار بوان دا کوتایی پێهات.
یه‌کیه‌تی ژنانی دیموکراتی کوردستانی ئێران
کۆمیته ناوچه‌ی ئۆستفوڵد
06/03/2010


