په‌یامی کومیته‌ی گشتیی کۆمه‌ڵه‌ی کولتوری کوردی له نۆڕوێژ به‌بۆنه‌ی 8ی مارس
به‌بۆنه‌ی 8ی مارس ڕۆژی جیهانی نێونه‌ته‌وه‌یی ژنان جوانترین چه‌پکه گوڵی پیرۆزبایی خۆمان پێشکه‌ش به ژنانی ئازادیخواز به‌گشتی و یه‌کیه‌تی ژنانی دێمۆکڕاتی کوردستانی ئێران، که نوێنه‌رایه‌تی به‌شێکی به‌رچاوی بزووتنه‌وه‌ی دێمۆکڕاسیخوازی و مافویستی ژنانی کوردستان ده‌کات، به‌تایبه‌تی ده‌که‌ین و هه‌روه‌ها له ڕێگای ئه‌و تریبوونه ئازادی ئێوه‌ی به‌ڕێزه‌وه که له پێناو به‌خته‌وه‌ری و ئامانجه سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کانی ژناندا هاتۆته‌ئاراوه بۆ جارێکی‌تر لایه‌نگری و پشتیووانی کومیته‌ی گشتیی کۆمه‌ڵه‌ی کولتوری کوردی له نۆڕوێژتان پێڕاده‌گه‌یه‌نین.
هه‌رله‌وکاته‌شداهیوادارین بیره‌وه‌ری 8ی مارسی ئه‌و ساڵ، هه‌لێکی گونجاو بێت له پێناو گه‌شه‌کردن و به‌هێزبوونی ره‌وتی پێشکه‌وتنخوازانه‌ی بزووتنه‌وه‌ی به‌رینی یه‌کیه‌تی ژنانی دێمۆکڕاتی کوردستانی ئیران به‌مه‌به‌ستی نیزیک که‌وتنه‌وه له ئامانجه‌کانتان. دیاره کاتیک ڕێکخراوه‌یه‌کی مه‌ده‌نی زه‌مینه‌ی په‌ره‌گرتووی له ته‌واویه‌تی خۆیدا بۆ پێک دێت و له هه‌موو بوارێک‌دا په‌ره‌ده‌ستێنیێ که بتوانێت که‌ڵکی پێویست له هه‌موو شێوه و فۆڕمه‌کانی خه‌باتی مه‌ده‌نی وه‌رگرێت و ئه‌و سه‌رمایه ماددی و مه‌عنه‌ویه به‌شه‌ریه‌ی که له به‌رده‌ستی دایه که‌ڵکی شیاوی خۆی لێوه‌ربگرێ و هه‌روه‌ها مێتۆد و میکانیزمی کارکردن به‌مه‌به‌ستی کارا‌کردنی هه‌موو ئه‌ندامه‌کانی که به شێوه‌یه‌کی سیستماتیک له پێناو ئامانج گه‌لێکی گشتی دا ڕێکخراون پیاده‌بکات . بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ره‌وتی ئاڵوگۆڕه‌کان له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان دا ئه‌رکێکی گرینگ و هه‌ستیار ده‌خاته سه‌ر شانی یه‌که یه‌که‌تان . هه‌ربه‌و پێه‌ش به‌رنامه‌ی چالاک کردنی ژنانی تێکۆشه‌ری ڕێگای خه‌باتی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی، ڕاسته‌وخۆ به‌ستراوه‌ته‌وه به هه‌لو مه‌رجی کارکردنی ئێوه که به‌چ شێوه‌یه‌ک بتوانن له ده‌وری ڕێکخراوی ژنان دا کۆیان بکه‌نه‌وه و که‌ڵکی دروست له هێز و توانای هه‌ریه‌ک له ئه‌ندامه‌کانتان وه‌ربگرن . ئێوه کاتێک ده‌توانن له ئامانجه‌کانتان له ڕێگای ئه‌و بزووتنه‌وه شۆڕشگێریه‌وه نیزیک بکه‌ونه‌وه که هه‌ماهه‌نگی و به‌رنامه‌ی شیاو وگونجاو بۆ هه‌ر قۆناخێک له جووڵانه‌وه‌ی به‌ربڵاوی ژنان دابڕێژن و له هه‌ر جۆره چه‌مکێکی به‌هێزکردنی بزووتنه‌وه‌که ئیستیفاده بکان و له رووی هزریه‌وه ده‌سته‌وستان نه‌مێنه‌وه له به‌رانبه‌ر هه‌رجۆره به‌ره‌وروبوونه‌وه‌یه‌کی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی که له داهاتووی سیاسی وڵات دا قورسایی خۆی بخاته سه‌ر رێبازی گشتی و ئامانجه کانتان. دیاره تێگه‌یشتن و خوێندنه‌وه‌ی بیر‌و فیکری هه‌ر تاکێک له سه‌ر ئه‌ساسی به‌رچاوروونانه و تاوتوێکردنی مه‌سه‌له‌کانی په‌یوه‌ندیدار به‌بزووتنه‌وه‌ی مافخوازانه‌ی ژنان، به‌بێ هیچ جۆره هه‌ڵاواردنێکی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی ده‌توانێ زامنی گه‌شه‌کردن و به‌ره‌وپێشچوونی ڕێکخراوه‌که‌تانبێت. له‌لایتریشه‌وه ده‌توانین به دڵنیایه‌وه ئاماژه به ڕۆڵی ئێوه ژنانی تێکۆشه‌ری کورد بده‌ین و به گه‌شبینیه‌وه بڵێین که به‌هۆی ئه‌و هه‌موو دیقه‌ت و ورده‌کاریه‌یی که به درێژای ته‌مه‌نی یه‌کیه‌تی ژنانی دێمۆکرات له ئه‌نجامی هه‌ڵسوڕانی به‌رده‌وامدا بووتانه، توانیوتانه پانتایه‌گی گه‌وره‌ی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی بۆ خۆتان بگرن و ژماره‌یه‌کی به‌رچاو له ژنانی ئازا و شۆڕشگێر له ده‌وری به‌رنامه‌که‌تان که ڕه‌نگدانه‌وه‌ی بیروڕای هه‌موو لایه‌که کۆبکه‌نه‌وه.
ئه‌گه‌ر یه‌کیه‌تی ژنان له ده‌ره‌وه و نێوخۆی وڵات، ده‌وری ئه‌رێنی له وه‌سه‌ریه‌کخستنی هه‌موو وزه‌وتوانا شاراوه‌کانی بواری خه‌باتی یه‌کسانی ژنان له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان دا بگێڕن، بێگوومان ده‌ره‌تانی ئه‌وه‌تان بۆ پێکدێ که‌بتوانن ده‌وری به‌رچاو و دیارتان له سه‌ر روداوه‌کانی وڵات هه‌بێ و له‌سه‌ر بنه‌مای باوه‌ر به‌خۆبوون و هه‌روه‌ها به‌چاوی گه‌شبینی بۆ داهاتووی هه‌ڵسوڕانی تێکۆشانی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی روانینتان و هه‌نگاوی خێرا هاویشتن له‌وزه‌مینه‌یه‌دا له‌سه‌ر ئه‌ساسی بنه‌مای به‌رنامه‌ی شیاو که ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ویستی هه‌ر ژنێکی ئازادیخوازه له کوردستان ، ده‌کرێ بکه‌نه ده‌ستمایه‌ی هه‌وێنی ستڕاتیژی تازه‌ی خه‌بات له پێناو ئامانجه گشتیه‌کان دا.
دیاره پێداچوونه‌وه و هه‌ڵسه‌نگاندنی لایه‌نه‌کانی شۆڕشی قوڵی سیاسی وکۆمه‌ڵایه‌تی که سوژه‌ی سه‌رهه‌ڵدان و به‌ره‌وپێشچوونی توانی له به‌رژه‌وه‌ندی مافی ژنانی چه‌ساوه‌دا هێڵه‌گشتیه‌کانی مێژووی جیهانی بگۆڕێت، ئامانجی ئه‌ساسی له ده‌ست پێکردنی ئه‌و ڕاپه‌ڕینه به‌رین و نوێه‌دا، له ڕاستی دا نه‌هێشتنی نابه‌رانبه‌ری و ناعه‌داڵه‌تی ئابووری له نێوان پێک هاته‌کانی کۆمه‌ڵ به هه‌ردووڕه‌گه‌زی ژن و پیاو بوو. داخوازی ژنانی کرێکار له حکوومه‌ت و دامودازگا په‌یوه‌ندیداره‌کان به له به‌رچاوگرتنی هه‌قده‌ستی کار که به‌رته‌قای ژیان و گوزه‌رانی ڕۆژانه‌ی هه‌موولایه‌ک بێ و ، که‌مکردنه‌وه‌ی سه‌عاتی کارکردن له کارخانه‌کان دا و بنه‌برکردنی هه‌ر جۆره‌یاسایه‌کی چه‌وسێنه‌رانه له خێزان و کۆمه‌ڵ دا. دیاره هاتنه‌مه‌یدانی ژنان بۆ داواکردنی مافی خۆیان له مێژوو دا هه‌م شتێکی که‌م وێنه بوو و هه‌میش بوو به سه‌ره‌تای بزووتنه‌وه‌یه‌کی به‌ربڵاوی جیهانی که بۆ یه‌که‌م جار له وڵاته‌یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا سه‌ری هه‌ڵدا که پاشان به‌هۆی ڕادیکاڵبوونی شیعار و ئامانجه‌کانی ڕاپه‌ڕینی شێره ژنانی خه‌باتگێڕ، ئه‌و شنه‌بای یه‌کسانیه‌ی که ئاکامی خه‌باتی ئه‌وان بوو ،به‌شێکی به‌رچاوی دونیای گرته‌وه و بوو به‌هه‌وێنی جووڵانه‌کانیتری جیهان له پێناو مافی ره‌وای ژنان دا.
بێگومان چالاکی و هه‌ڵسوڕانی به‌ربڵاوی یه‌کیه‌تی ژنانی دێمۆکڕات له ئاستی نێو خۆ و ده‌ره‌وه‌دا،توانیویه‌تی شوێنی دیار‌و به‌رچاو له سه‌ر ئاستی وشیاری سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی بزووتنه‌وه‌ی نوێخوازانه‌ی ژنانی ڕاپه‌ڕیو دابنێ و زیاتر له ساڵانی پێشوو هاندانی هاتنه‌مه‌یدانی به‌کرده‌وه یان بدات.
له کۆتایی دا هیوای سه‌رکه‌وتن بۆ هه‌موو لایه‌کتان ده‌خوازین.
کومیته‌ی گشتیی کۆمه‌ڵه‌ی کولتوری کوردی له نۆڕوێژ
08.03.10


