به‌یانیه‌ی ده‌فته‌ری سیاسی به بۆنه‌ی 8ی مارسه‌وه
له بیره‌وه‌ریی 8ی مارسدا، رۆژی نێونه‌ته‌وه‌یی ژن، كۆمه‌ڵگه‌ی جیهانی‌و ئۆگرانی ئازادی‌و دادپه‌روه‌ری‌و داكۆكی‌كارانی مافی مرۆڤ‌و به‌تایبه‌ت ژنان به پێشوازیی ئه‌م رۆژه مێژوویی‌یه‌وه ده‌ڕۆن‌و به شێوه‌ی جۆراوجۆر به گرتنی كۆڕ‌و كۆبوونه‌وه‌و سمینار‌و خۆپیشاندان‌و... له‌م رۆژه مێژوویی‌و پیرۆزه رێز ده‌گرن‌و باس له خه‌باتی پڕ له هه‌وراز‌و نشێوی ژنان له به‌رامبه‌ر زوڵم‌و زۆر‌و چه‌وسانه‌وه‌و نابه‌رابه‌ری ده‌كه‌ن‌و ده‌سكه‌وته‌كانیان له‌م خه‌باته ره‌وایه‌دا به‌رز ده‌نرخێن.
ده‌فته‌ری سیاسیی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران، به بۆنه‌ی ئه‌م رۆژه مێژوویی‌یه‌وه كه ئاوڕدانه‌وه‌یه له خه‌باتی یه‌كسانی‌خوازانه‌ی ژنان، گه‌رمترین پیرۆزبایی له هه‌موو ژنانی جیهان، ئێران‌و كوردستان ده‌كا‌و هیوای سه‌ركه‌وتنی زیاتریان بۆ ده‌خوازێ له خه‌بات دژی كۆنه‌په‌ره‌ستی‌و دیكتاتۆری‌و نابه‌رابه‌ری‌و گه‌یشتنیان به مافه ئینسانی‌و سیاسی‌یه‌كانیان. له ساڵی 1911ه‌وه كه 8ی مارس له ئاستی نێونه‌ته‌وه‌یی‌دا وه‌ك رۆژی ژن به ره‌سمی ناسراوه نیزیك به سه‌د ساڵ تێ‌ده‌په‌ڕێ، له‌و ماوه‌دا ژنانی مافخواز له سه‌رتاسه‌ری جیهان به به‌رده‌وام‌بوونیان له خه‌بات بۆ گه‌یشتن به ئازادی‌و به‌ختیاری، توانیویانه لێبڕاوانه داكۆكی له مافه‌كانیان بكه‌ن‌و له بواری سیاسی، ئابووری‌و كۆمه‌ڵایه‌تی‌یه‌وه ده‌سكه‌وتی به‌رچاو وه‌دی بێنن. ئه‌وان له‌و ماوه‌دا له هه‌موو ده‌رفه‌ته‌كان كه‌ڵكیان وه‌رگرتووه بۆ ئه‌وه‌ی توانا‌و لێهاتوویی خۆیان نیشان بده‌ن‌و به‌تایبه‌ت له‌و وڵاتانه‌دا كه ژن وه‌ك مرۆڤی خاوه‌ن ماف له‌به‌رچاو ده‌گیرێ له هه‌موو بواره‌كانی سیاسی، كۆمه‌ڵایه‌تی‌و ئابووری خزمه‌تی گه‌وره به كۆمه‌ڵگای خۆیان‌و جیهانی بكه‌ن، به‌ڵام به‌داخه‌وه هێشتا ژماره‌یه‌كی زۆر له ژنان له دنیای ئه‌مڕۆدا له ژێر باری زوڵم‌و سته‌می چه‌ند قات‌دا ده‌چه‌وسێنه‌وه‌و له هه‌موو مافه‌كانی مرۆڤی ئه‌م سه‌رده‌مه بێ‌به‌شن. ئه‌گه‌ر بیری دواكه‌وتووانه‌و سه‌ده‌ناوه‌ڕاستی‌یه‌كان، هه‌ڵاواردن‌و نه‌خوێنده‌واری وه‌ك مۆته‌كه‌یه‌ك باڵی به‌سه‌ر به‌شێكی به‌رچاو له كۆمه‌ڵگای جیهان‌دا گرتووه، ئاسه‌واری ناله‌باری ئه‌م دیاردانه له‌سه‌ر ژنانی ئه‌و به‌شه له جیهان زۆر زیاتر له پیاوانه كه رێژیمی كۆنه‌په‌ره‌ست‌و مرۆڤكوژی كۆماری ئیسلامیی ئێران باڵی به‌سه‌ردا گرتووه‌و به ره‌چاوكردنی كۆمه‌ڵه یاسایه‌كی چه‌قبه‌ستوو، پێشی هه‌ر جۆره خه‌بات‌و تێكۆشانی مافخوازانه‌و دادپه‌روه‌رانه ده‌گرێ، ژنان به‌رچاوترین توێژی ئه‌م وڵاته‌ن، بێ‌به‌شترین‌و ماف پێشێل‌كراوترین پێكهاته‌ی ئه‌م وڵاته پێك دێنن به‌و په‌ڕی دڕنده‌یی‌یه‌وه ئازار‌و ئه‌شكه‌نجه ده‌درێن‌و سووكایه‌تی به ماف‌و كه‌رامه‌تیان ده‌كرێ، به‌ڵام به خۆشی‌یه‌وه ژنانی ئازادیخواز‌و ماف‌ویستی وڵاته‌كه‌مان، وێڕای ئه‌و هه‌موو زوڵم‌و زۆره كه له لایه‌ن ئه‌م رێژیمه دواكه‌وتووه‌وه له گه‌ڵی رووبه‌ڕوون، به لێهاتوویی له به‌رانبه‌ری‌دا راوه‌ستان‌و له سه‌نگه‌ری داكۆكی‌كردن له ئازادی‌و دێموكراسی‌و دادپه‌روه‌ری‌دا نیشانیان داوه نه به سه‌ركوت‌و ئازار‌و ئه‌شكه‌نجه‌و به‌ردباران‌و نه به سه‌پاندنی ئه‌حكامی دژی مرۆڤانه ناتوانێ له‌م خه‌باته پیرۆزه‌دا هه‌نگاویان پێ شل بكا، به‌و قوربانی‌دانه‌و فیداكارییانه‌وه كه ژنان‌و كچانی ئازادیخواز‌و ماف‌ویستی وڵاته‌كه‌مان به شێوه‌ی جۆراوجۆر وه‌ك وه‌ڕێ‌خستنی كه‌مپه‌ینی یه‌ك میلیۆن واژۆ، خۆپیشاندانی به‌رین‌و به‌شداریی به‌رچاو له حه‌ره‌كه‌ته ناڕه‌زایه‌تی‌یه‌كانی ئه‌م چه‌ند مانگه‌ی دوایی‌و ده‌یان هه‌ڵوێستی بوێرانه‌یان، بوونه‌ته به‌شێكی چالاك له پرۆسه‌ی دێموكراسیخوازی‌و یه‌كسانیخوازیی وڵاته‌كه‌مان.
ژنانی كوردیش هه‌ر له كۆنه‌وه نموونه‌ی خۆڕاگری‌و به‌ربه‌ره‌كانێ له‌گه‌ڵ دوژمنانی ماف‌و ئازادی‌یه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان بوون‌و سه‌ره‌ڕای داكۆكی‌كردن له مافه كۆمه‌ڵایه‌تی‌یه‌كانیان، له سه‌نگه‌ری پێشمه‌رگایه‌تی‌و به‌رگری له نه‌ته‌وه‌و نیشتمانه‌كه‌یان رۆڵی پێشه‌نگیان گێڕاوه‌و له خه‌باتی سیاسی، مه‌ده‌نی‌و فه‌رهه‌نگی‌دا توانیویانه پاڵپشتی گه‌وره بۆ جووڵانه‌وه‌ی میللیی دێموكراتیكی خه‌ڵكی كوردستان‌و ئێران بن. مێژوو به شانازی‌یه‌وه باس له‌م خه‌باته‌یان ده‌كا، نووسینی چه‌ندین باس‌و بابه‌تی مێژوونووسان‌و بڵاوبوونه‌وه‌ی زۆر دێكۆمێنتی گرینگی رۆژهه‌ڵات‌ناسان سه‌لمێنه‌ری ئه‌م راستی‌یه‌ن. به‌تایبه‌تی پاش دامه‌زراندنی حیزبی دێموكرات كوردستان‌و پێكهێنانی كۆماری كوردستان ده‌ره‌تانێكی سیاسیی له‌بار بۆ خه‌باتی ژنان له كار‌وباری سیاسی‌دا ره‌خسا‌و به روانینی پێشكه‌وتووانه‌ی ئه‌و حیزبه له سه‌رده‌می كۆماری كوردستان‌دا ژنانی كوردستان بۆ یه‌كه‌م‌جار توانی‌یان رێكخراوی خۆیان پێك بێنن. له‌و كاته‌وه تا ئێستا ژنانی كوردستان له خه‌بات بۆ دابین‌بوونی مافه كۆمه‌ڵایه‌تی‌یه‌كانیان‌و وه‌دیهێنانی مافه سیاسی‌و نه‌ته‌وایه‌تی‌یه‌كانیان به‌رده‌وام بوون. هه‌ر ئه‌م خه‌باته پڕ له شانازی‌یه‌ی ئه‌وانه كه ئێستا بۆته به‌شێك له بزووتنه‌وه‌ی مافخوازیی ژنان له ئاستی جیهانی‌و بوونه‌ته ئه‌ندامی ئه‌نتێرناسیۆنال سوسیالیستی ژنان‌و رێز له خه‌باتیان ده‌گیرێ‌و ساڵانه به‌هۆی خه‌باته پیرۆزه‌كه‌یان له لایه‌ن كۆڕ‌و كۆمه‌ڵه مرۆڤدۆسته‌كانه‌وه خه‌ڵات ده‌كرێن.
حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران، جارێكی دیكه پشتیوانیی خۆی له بزووتنه‌وه‌ی یه‌كسانیخوازیی ژنان راده‌گه‌یه‌نێ. رۆژی 8ی مارس له هه‌موو ژنانی جیهان، ئێران‌و كوردستان به‌تایبه‌ت ئه‌و ژنه ئازادیخوازانه‌ی كوردستان‌و ئێران كه له‌م رۆژه‌دا به تاوانی یه‌كسانی‌خوازی له زیندانه‌كانی رێژیمی كۆماری ئیسلامی‌دان، پیرۆزبایی ده‌كا‌و هیوای سه‌ركه‌وتنی زیاتریان بۆ به ئاوات ده‌خوازێ.
پیرۆز بێ 8ی مارس رۆژی نێونه‌ته‌وه‌یی ژن
سه‌ركه‌وێ خه‌باتی ژنان له پێناو مافه ره‌واكانیان‌دا
به سپاسه‌وه
حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران
ده‌فته‌ری سیاسی
16ی ره‌شه‌مه‌ی 1388ی هه‌تاوی
7/3/2010ی زایینی


