راگه‌یه‌ندراوی ده‌فته‌ری سیاسی له سه‌ر به‌ڕێوه‌چوونی هه‌شته‌مین پلینۆمی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی
| بۆ ئاگاداریی هه‌موو لایه‌ك راده‌گه‌یه‌نین كه كومیته‌ی ناوه‌ندیی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران، هه‌ڵبژێردراوی كۆنگره‌ی چوارده‌هه‌می حیزب سه‌عات 30/9ی پێش نیوه‌ڕۆی رۆژی شه‌ممه، رێكه‌وتی 10ی رێبه‌ندانی 1388ی هه‌تاوی به‌رانبه‌ر به 30ی ژانویه‌ی 2010ی زایینی، هه‌شته‌مین پلینۆمی خۆی به به‌شداریی ئه‌ندامانی ئه‌سڵی‌و جێگرانی كومیته‌ی ناوه‌ندی پێك هێنا. پلینۆم به راگه‌یاندنی ده‌قیقه‌یه‌ك بێده‌نگی بۆ به‌رز راگرتنی یادی شه‌هیدانی ئه‌م دواییانه‌ی حه‌ره‌كه‌ته ئیعترازییه‌كانی ئێران‌و كوردستان‌و سه‌رجه‌م شه‌هیدانی رێگای ئازادی‌و دێموكراسی ده‌ستی به كار كرد. | ||
| پاش په‌سه‌ندكردنی ده‌ستووری دانیشتنه‌كان به‌ڕێز كاك مسته‌فا هیجری، سكرتێری گشتی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران له لایه‌ن ده‌فته‌ری سیاسییه‌وه راپۆرتێكی سیاسیی له سه‌ر ئاڵوگۆڕه جیهانی‌و ناوچه‌یی یه‌كانی شوێندانه‌ر له سه‌ر وه‌زعی ئێران‌و كوردستان و هه‌روه‌ها ره‌وتی حه‌ركه‌ته ئیعترازییه‌كانی چه‌ند مانگی رابڕدووی خه‌ڵكی ئێران‌و ئه‌ركی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان‌و حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران، پێشكه‌شی به‌شدارانی پلینۆم كرد. له‌و راپۆرته سیاسییه‌دا لێكدانه‌وه‌یه‌كی ورد له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ هه‌ر كام له‌و مه‌سه‌لانه‌ی ئاماژه‌یان بۆ كرا هاتبووه ئاراوه‌و لایه‌نی جۆراوجۆری هه‌ر مه‌سه‌له‌یه‌كی خستبۆه به‌ر باس. له‌و راپۆرته‌دا له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ حه‌ره‌كه‌ته ئیعترازییه‌كانی خه‌ڵكی ئێران‌دا وێڕای شانازیكردن به بوێری‌و خۆڕاگریی توێژه جۆراوجۆره‌كانی خه‌ڵكی ئێران‌و پشتیوانیكردن له درێژه‌ی حه‌ره‌كه‌ته ئیعترازییه‌كان، سه‌ركوتی بێبه‌زییانه‌ی خه‌ڵكی مافخوازی ئێران‌و ده‌ستگیری، زیندانیكردنی به‌رین، ئه‌شكه‌نجه‌ی ناڕازییان‌و ئازادیخوازان به ده‌ست رێژیمی كۆماری ئیسلامی ئێران مه‌حكووم كرابوو‌و پێشنیار كرابوو كومیته‌ی ناوه‌ندی به‌یانییه‌یه‌كی تایبه‌تی له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ زیندانییان‌و به‌ڕێوه‌چوونی حوكمی ئێعدام له سه‌ر ژماره‌یه‌ك له به‌ندكراوان‌و سه‌پاندنی حوكمی ئێعدام به سه‌ر ژماره‌یه‌كی دیكه له زیندانییان به‌تایبه‌تی زیندانیانی سیاسیی كورد ده‌ر بكا‌و له رێگای كۆڕ‌و كۆمه‌ڵه‌كانی لایه‌نگری مافی مرۆڤه‌وه ئه‌م جینایه‌تانه پتر له قاو بدا. لێكدانه‌وه‌كه پێی له سه‌ر ئه‌وه داگرتبوو كه رادیكاڵبوونی دروشمی خۆپێشانده‌ران كه رێژیمی كۆماری ئیسلامیی ئێرانی له ته‌واویه‌تی خۆیدا نیشانه گرتبوو به ده‌ربڕی ویستی ئه‌سڵی خه‌ڵكی ئێران‌و له هه‌مان كاتدا نیشانه‌ی ئه‌و راستییه زانیبوو كه له چوارچێوه‌ی رێژیمی كۆماری ئیسلامی‌دا ده‌رتانێك بۆ ئاڵوگۆڕ به قازانجی ئازادی‌و مافه‌كانی خه‌ڵك بوونی نیه‌و هه‌ر وه‌ك ره‌وتی رووداوه‌كان‌و ئه‌زموونی بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی نیشانی داوه، جووڵانه‌وه‌یه‌ك ده‌توانێ پاشه‌كشه به دیكتاتۆری بكا‌و ئامانجه ئه‌سڵی‌و سیاسییه‌كانی خه‌ڵك‌و نه‌ته‌وه زۆرلێكراوه‌كانی ئێران وه‌دی بێنێ كه بێ دوودڵی نیشاندان‌و پاشه‌كشه كردن، له درێژه‌دان به خه‌بات به‌رده‌وام بێ‌و ماف‌و ئازادییه‌كانی خه‌ڵكی ئێران له سه‌رووی هه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه‌كی دیكه دابنێ. لێكدانه‌وه‌كه پێی له سه‌ر ئه‌وه داگرتبوو كه خه‌ڵكی ئێران له هه‌ر هه‌لومه‌رجێكدا‌و ته‌نانه‌ت له حاڵه‌تی پاشه‌كشه‌ی رێبه‌رانی ئیسلاح ته‌ڵه‌بدا سوور‌و پێ‌داگر ده‌بن له سه‌ر درێژه‌دان به‌و بزووتنه‌وه سه‌وزه جه‌ماوه‌رییه كه ئامانجی دابینبوونی دێموكراسی‌و مافی نه‌ته‌وایه‌تیی گه‌لانی زۆرلێكراوی ئێران بێ. له‌و پێوه‌ندییه‌شدا ئه‌ركی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێرانی له هه‌ر ئه‌گه‌رێكی پێشبینیكراودا دیاری كردبوو. له بڕگه‌یه‌كی دیكه‌ی كاری پلینۆم‌دا نوێنه‌ری كومیته‌ی حیزب له ده‌ره‌وه‌ی وڵات راو بۆچوونی ئه‌ندامانی ئه‌و كومیته‌یه‌ی له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ وه‌زعی سیاسیی گشتیی ئێران‌و كوردستان به ئاگاداری به‌شدارانی پلینۆم گه‌یاند‌و پێشنیاره‌كانی له‌و پێوه‌ندییه‌دا پێشكه‌ش كرد. به‌شدارانی پلینۆم به سه‌رنجدان به نێوه‌رۆكی راپۆرته‌كه‌ی سكرتێری گشتی راو بۆچوونی خۆیان ده‌ربڕی‌و به‌م شێوه‌یه راپۆرته‌كه‌یان ده‌وڵه‌مه‌ندتر كرد. له كۆتاییدا پلینۆم، وێڕای په‌سندكردنی راپۆرته‌كه به ده‌ست نیشانكردنی ئه‌ركه‌كانی حیزب له هه‌لومه‌رجی جۆراوجۆردا ده‌فته‌ری سیاسیی راسپارد تا به له به‌رچاو گرتنی راسپارده‌كانی پلینۆم به‌رنامه‌ی كاریی بۆ هه‌ر شه‌رایه‌تێكی پێشبینی كرا‌و دابڕێژی‌و ئاماده‌كاری پێویستیان بۆ بكا. پلینۆم له كوتایی كاره‌كانیدا چه‌ند مه‌سه‌له‌یه‌كی دیكه‌ی پێوه‌ندیدار به كاروباری حیزبی تاوتوێ كرد‌و بڕیاری پێویستی له سه‌ر دان. پلینۆم پاش دوو رۆژ كار، باس‌و راوێژ‌و‌و ده‌ست نیشانكردنی ئه‌ركه‌كان ئێواره‌ی رۆژی یه‌كشه‌ممه، رێكه‌وتی 11ی رێبه‌ندان، كۆتایی به كاره‌كانی هێنا. حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران ده‌فته‌ری سیاسی 12/11/1388 2010-02-01 |
| |


