چالاكێكی‌ كورد له‌ بۆكاندا ده‌ستبه‌سه‌ر كرا | هه‌واڵ | لاپه‌ڕه‌ی سه‌ره‌کی

چالاكێكی‌ كورد له‌ بۆكاندا ده‌ستبه‌سه‌ر كرا

گۆڕینی قه‌باره‌ی نوسین: Decrease font Enlarge font
image

چالاكێكی‌ كورد به‌ ناوی‌ ره‌حیم جه‌نگ، رێكه‌وتی‌ 20ی‌ رێبه‌ندان له‌ لایه‌ن هێزه‌كانی‌ رێژیمه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كرا.

هه‌واڵده‌ری کوردستان له‌ زاری ئاژانسی‌ خه‌به‌ریی‌ موكریانه‌وه‌ ده‌ڵی‌، ره‌حیم جه‌نگ، خه‌ڵكی‌ بۆكان، كه‌ هه‌نووكه‌ له‌ به‌ندیخانه‌ی‌ ئه‌و شاره‌دا به‌سه‌ر ده‌بات، به‌ هاوكاری‌ له‌گه‌ڵ‌ حیزبێكی‌ دژبه‌ری رێژیم تۆمه‌تبار كراوه‌.

شایانی‌ باسه‌ ره‌حیم جه‌نگ پێشتر چه‌ند جار بانگ‌و ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوو.

 

  • email ناردنی هه‌واڵ به‌ ئیمێل
  • print چاپكردنی هه‌واڵ
  • Plain text ته‌نها به تێکست