بارودۆخی زه‌ینه‌ب جه‌لالیان، به‌ندكراوی به ئێعدام مه‌حكوومكراو ناڕوونه
زه‌ینه‌ب جه‌لالیان، به‌ندكراوی به ئێعدام مه‌حكوومكراو، حه‌وتووی رابردوو بۆ ئیداره‌ی ئیتلاعاتی كرماشان به‌ڕێ كراوه‌و له بارودۆخی ته‌ندرووستیی ناوبراو هه‌واڵێك له‌به‌ر ده‌ستدا نیه.
هه‌واڵده‌ریی هه‌رانا، وێڕای راگه‌یاندنی ئه‌م هه‌واڵه وتی: زه‌ینه‌ب جه‌لالیان كه به تۆمه‌تی موحاربه(شه‌ڕ له‌گه‌ڵ خودا) به ئێعدام مه‌حكووم كراوه، حه‌وتووی رابردوو، له كانوونی ئیسڵاح‌و ته‌ربییه‌تی كرماشانه‌وه بۆ ئیداره‌ی ئیتلاعاتی ئه‌و شاره به‌ڕێ كراوه‌و له‌و كاته‌وه تا ئێستا له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌یدا هیچ چه‌شنه پێوه‌ندییه‌كی نه‌بووه.
سه‌رچاوه‌كه هه‌روه‌ها رایگه‌یاند، زه‌ینه‌ب جه‌لالیان پێشتر له لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاتی كرماشانه‌وه به مه‌به‌ستی دانپێدانانی تلویزیۆنی كه‌وتبووه ژێر ئه‌شكه‌نجه‌وه. له هۆی گواستنه‌وه‌ی ناوبراو بۆ ئیداره‌ی ئیتلاعاتی كرماشان هیچ زانیارییه‌ك له‌به‌ر ده‌ستدا نیه.


