پێنج چالاكی سیاسیی كورد به سی ساڵ زیندان مه‌حكووم كران
پێنج چالاكی سیاسی له ئوستانی كوردستاندا له لایه‌ن لقی یه‌كی دادگای شۆڕشی سنه‌وه سه‌رجه‌م به سی ساڵ زیندان مه‌حكووم كران.
هه‌واڵده‌ریی هه‌رانا، وێڕای راگه‌یاندنی ئه‌م هه‌واڵه وتی، پێنج چالاكی سیاسیی خه‌ڵكی گوندی "نگڵ"ی مه‌ریوان، به ناوه‌كانی هوشیار ئه‌حمه‌دی، به‌همه‌ن سه‌عیدی، جه‌هانبه‌خش ئه‌حمه‌دی، سیروان مه‌حموودی‌و سه‌یوان ره‌حیمی، له لایه‌ن دادگای شۆڕشی سنه‌وه هه‌ركامه‌یان به تۆمه‌تی هه‌وڵدان دژی ته‌ناهیی نه‌ته‌وه‌یی به شه‌ش ساڵ زیندان مه‌حكووم كران. ناوبراوان له هه‌مبه‌ر حوكمه‌كه‌یاندا ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕیوه‌و په‌روه‌نده‌كه‌یان له قۆ ناغی پێداچوونه‌وه‌دایه.
شایانی باسه ئه‌و پێنج كه‌سه له كۆتایی‌یه‌كانی زستانی ساڵی رابردوودا له گوندی نگڵدا له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌تییه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كران‌و رۆژی یه‌كشه‌ممه، رێكه‌وتی 4ی گه‌لاوێژ له لقی یه‌كی دادگای شۆڕشی سنه‌دا دادگایی كران.


