به‌رێوه‌چوونی کۆنفرانسی کۆمیته‌ناوچه‌ی بێرگن
له‌کاتژمێری 12ی نیوه‌رۆی رۆژی شه‌ممه، 6ی3ی2010 زایینی، کۆمیته‌ی "بێرگن"ی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران له وه‌ڵاتی نۆ‌روێژ، به مه‌به‌ستی هه‌ڵبه‌ژاردنه‌وه‌ی کۆمیته‌ی نوێ و هه روه ها دیاریکرد‌نی نوێنه‌ر بۆ کۆنفرانسی گشتی کۆمیته ی وه‌ڵات، به به‌شداری به رپرسی گشتی کۆميته ی وه ڵات، رێزدار کاک کاوه عه‌بداڵی، کۆنفرانس کاره‌کانی خۆی ده‌ست پێ کرد.
سه ره‌تایی کونفرانسه که به خووله کێک بێ ده نگی بۆ رێز گرتن له گیانی پاکی شه‌هیدانی ده‌ستی پێ‌کرد؛ پاشان راپۆرتێکی گشتی له لایه‌ن به‌رێوه‌به‌رانی په‌شووی کۆمیته‌که‌وه پێشکه‌ش کرا. هه‌روه‌ها کۆمه‌ڵێک پرسێار و راو و بۆچوون له سه‌ر وه‌زعییه‌تی ئێستای کورد و پێگه و نه‌قشی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران له ده‌روه‌ی وڵات به تایبه‌ت له وه‌ڵاتی نۆ‌روێژ هاته گۆرێ که به وه‌ری له لایه‌ن کاک کاوه عه‌بداڵی، سه‌رنج خرایه سه‌ری و وه‌ڵامی پرسێاره‌کانی دایه‌وه.
به‌شی کۆتایی کۆنفرانسه‌که، که دوو هه‌ڵبه‌ژاردنی له خۆ ده‌گرت، له که‌ش و هه‌وایه‌کی دێموکراتیانه و دوستانه دا به‌رێوه چوو، که له ئاکامدا به‌رێوه به‌ری نوێ بۆ کۆمیته‌ی ناوچه ی بێرگن هه‌ڵبژێردرا و هه روه‌ها نوێنه‌ر بۆ کۆنفرانسی گشتی کۆمیته‌ی وه‌لآت دیاری کرا.
شایانی باسه کۆنفرانسه که له‌کاتژمێری 3ی پاش نیوه رۆی هه‌مان روژ به سه‌رکه‌وتنه‌وه کۆتایی پێ‌هات.
حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران
کۆمیته‌ناوچه‌ی بێرگن
06/03/2010


