به رێوه‌چوونی رێ‌و ره‌سمی 2ی رێبه‌ندان له‌ترۆندهایم
رۆزی هه‌ینی رێکه‌وتی15/01/2010 رێ‌و ره‌سمی 64مین ساڵوه‌گه‌ری دامه‌زرانی کوماری کوردستان له شاری تروندهایم له لاێه‌ن کۆمیته‌ی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران له‌م ناوچه‌ێه به رێوه چوو.
سه‌ره‌تای ئاهه‌نگه‌که به سروودی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌ی ره‌قیب ده‌ستی پێ کرد، پاشان خوله‌کێک بێ ده‌نگی بۆ رێز گرتن له گیانی پاکی سه‌رجه‌م شه‌هیدانی کورد‌و کوردستان راگه‌ێه‌نرا.
کاک محه‌مه‌د شادمانفه‌ر به‌رپرسی کۆمیته‌ی حدکا وتاری کۆمیته‌ی خوێنده‌وه که تیایدا باسی ئه‌م رۆژه پیرۆز‌و مێژوییه‌ی بۆ ئاماده‌بوان کرد.
وتاری کۆمیته‌ی پارتی دیموکراتی کوردستان له لایه‌ن کاک عیماد به‌رپرسی کۆمیته خوێندرایه‌وه
وتاری کومیته‌ی بزۆتنه‌وه‌ی گۆ ڕان له لایه‌ن کاک بێکه‌س به‌رواری به‌رپرسی کومیته خوێندرایه‌وه
له برگه‌ی کۆتایی رێوره‌سمه‌که به‌شداربووان به هه‌ڵپه‌رکی کوردی یادی کوماری کوردستانیان کرده‌وه‌و هونه‌رمه‌ندی ده‌نگ خۆش ده‌نگی مو‌سا مه‌ریوانی ئاهه‌نگه‌که‌ی هه‌رچی زیاتر رازانده‌وه.
حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران
کۆمیته ناوچه‌ی تروندهایم
20/01/2010


