به‌شداریی هه‌یئه‌تی حیزب له سمیناری به‌ڕێز مه‌لا به‌ختیار له نۆروێژ
سمینارێك له لایان كۆمیته‌ی یه‌كیه‌تیی نیشتمانیی كوردستان بۆ به‌ڕێز مه‌لا به‌ختیار، كارگێڕ و وته‌بێژی مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كیه‌تیی نیشتمانیی كوردستان، له ئۆسڵۆ ساز درا كه له‌و سمیناره‌دا هه‌یئه‌تی حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران له وڵاتی نۆروێژ پێكهاتوو له هاورێێان کاک ساڵح وه‌لیزاده، محه‌ممه‌د مێقدادی و فه‌رزاد میران، به‌شدارییان كرد.
له‌و سمیناره‌دا مه‌لا به‌ختیار باسێكی له ژێر ناونیشانی كوردایه‌تی له نێو پڕۆسه‌ی دیموكراسیدا هێنایه ئاراوه. له‌و باسه‌دا به‌ڕێزیان ئاماژه‌ی به چۆنیه‌تیی گه‌شه‌كردنی دێموكراسی له وڵاتانی رۆژئاوا له پرۆسه‌یه‌كی زه‌مانیدا كرد و هه‌روه‌ها تیشكی خسته‌سه‌ر چه‌مكه مه‌عریفی - فه‌لسه‌فییه‌كان له سه‌رده‌می رێنسانسه‌وه تا ئه‌وڕۆ. پاشان بارودۆخی كورد و جێگه‌و پێگه‌ی له پرۆسه‌ی درێژخایه‌نی دێموكراسی‌دا باس كرد وئاماژه‌ی به‌وه دا كه كورد به بێ تێپه‌ڕكردنی ئه‌و قۆناخانای كه بۆ سه‌قامگیركردنی دێموكراسی پێویسته، ناتوانێت دێموكراسی وه‌ك كولتوور یان فه‌رهه‌نگ وه‌ر بگرێت هه‌ر بۆیه له‌و پێوه‌ندییه‌دا كێشه‌و كه‌موكوَڕیی به‌ر چاو ده‌بینرێت.
له كۆتاییدا مه‌لا به‌ختیار، وێڕای ئاماژه به 2ی ڕێبه‌ندان، ساڵیادی دامه‌زراندنی كۆماری كوردستان له مه‌هاباد ئه‌و كۆماره‌ی وه‌ك خاڵێكی به‌رچاو له بزووتنه‌وه‌و به‌شداربوونی كورد له پڕوَسه‌ی دێموكراسی ناو برد.
حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران
کۆمیته‌ی نۆروێژ20/01/2010


