جێژنی 2ی رێبەندان، 64 مین ساڵرۆژی دامەزرانی کۆماری کوردستان لە ئوسلۆی پێتەختی وڵاتی نورویژ، بەڕێوەچوو | چالاکی | لاپه‌ڕه‌ی سه‌ره‌کی

جێژنی 2ی رێبەندان، 64 مین ساڵرۆژی دامەزرانی کۆماری کوردستان لە ئوسلۆی پێتەختی وڵاتی نورویژ، بەڕێوەچوو

گۆڕینی قه‌باره‌ی نوسین: Decrease font Enlarge font
image
 

رۆژی شەممە، رێکەوتی 16 ی 10 ی 2010 ی زایینی بەرانبەر بە 26 ی بەفرانباری ساڵی 1388ی هەتاوی، لە یەکێک لە سالۆنەکانی ئوسلۆ لە نێو ئاپۆڕای گەرمی کوردانی نیشتەجێی وڵاتی نوریژ،  ساڵرۆژی دامەزرانی کۆماری کوردستان ،بەڕێوە چوو.

شایانی باسە ریزبەندی کاریی رێوڕەسمەکە بەم شێوەیەی خوارەوە بوو:

ـ سەرەتا بەخێرهاتنکردنی میوانەکان لەلایەن هەر دوو پیشکەشکاری ساڵیادەکە، دەریا بابیل و وەژین عەلیزادە.

ـ سروودی نەتەوایەتی ئەی رەقیب و راگرتنی خولەکێک بێدەنگی بۆ رێزگرتن لە گیانی پاکی شەهیدانی کورد و کوردستان.

-هه‌ڵ کردنی مۆمی 64مین ساڵوه‌گه‌ڕی 2ی رێبه‌ندان له‌ لاێه‌ن کاک برایم لاجانی.

ـ پێشکەشکردنی پەیامی کۆمیتەی گشتیی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران لە لایەن کاوە عەبدالی، بەرپرسی کۆمیتەوە کە تێیدا ئاوڕدانەوەیەک لە سەر دامەزرانی کۆماری کوردستان و هەلومەرجی ئەوکاتی کوردستان و کاتی دەسەڵاتدارەتی یەکەمین کۆماری کوردستان، کرابوو. لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەدا بارودۆخی ئێستای ئێران و کوردستانیش تیشکی خرابۆوە سەر و سەرهەلدانی ئەم دواییانەی خەڵک لە دژی رێژیمی کۆماری ئیسلامی بە ئەرینی و جێی هیوا هەڵسەنگیندرا.

ـ پەیامی پارتی سۆسیالیستی چەپ لە نورویژ، لە لایەن ئارە بلۆندفێڵد.

ـ پەیامی پارتی گەلی مەسیحی لە لایەن کنویت ئیڤێرشن.

ـ پەیامی پیرۆزبایی کۆنگرەی نەتەوەکانی ئێرانی فیدراڵ لەلایەن عەبدولغەفوور دانشوەر.

ـ پەیامی رێکخراوی راستی نورویژی لە لایەن مودس سێر کاپوور.

ـ پێشکەشکردنی  هەلپەرکێی شێخانی لە لایەن تیپی هەڵپەڕکێی یەکیەتی لاوانی دێموکراتی کوردستانی ئێرانەوە.

ـ پەیامی یەکیەتی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە لایەن سەیران سەید ئەحمەدی.

ـ پەیامی یەکیەتی لاوانی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە لایەن هیوا مەولوودییەوە.

ـ پێشکەشکردنی سروودی 2ی رێبەندان لە لایەن رۆحگەرد ئیسماعیلی و دڵپاک پەناوەندی.

ـ برووسکەی یەکیەتی خوێندکارانی دێموکراتی کوردستانی ئێران.

ـ پێشکەشکردنی پەخشانێک لە ژێر ناوی رێبەندان لەلایەن مەنسوور عەزیزییەوە.

 لە بەشێکی دیکەی رێوڕەسمەکەدا کاتژمێر نۆزدە و سی خوولەک  بەڕێز مەلا بەختیار ،کار گێڕ  و ووتەبێژی  مەکتەبی سیاسی یەکیەتی نیشتمانیی کوردستان، بە هاورێیەتی ژمارەیەکی بەرچاو لە کادیرانی ناسراوی رێکخستنی نورویژی یەکیەتی نیشتمانیی کوردستان، بە مەبەستی بەشداری لەو بۆنەیە، گەیشتە شوێنی بەڕێوەچوونی رێوڕەسمەکە و  لە لایەن کۆمیتەی گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانەوە لە وڵاتی نورویژ، بە گەرمی پێشوازی لێکرا.

پاش هاتنە ژووری ناوبراو بۆ نێو ساڵۆنی بەڕێوەچوونی بۆنەکە، رێزدار سمکۆ ئیسماعیلزادە بە نوێنەرایەتی کۆمیتەی گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، وێڕای بە خێرهاتنکردنی بەڕێز مەلا بەختیار و هاوڕێیانی ، باسێکی کورتی لەسەر کەسایەتی ناوبراو کرد و گووتی کە هاتنی بەڕێزیان بۆ ئەو کۆڕە نیشانەی وەفاداری ئەو بە ئامانجەکانی کۆماری کوردستان و رێزنانە لە یادگاری یەکەمین سەرۆک کۆماری کورد، واتە،حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و دواتر بانگهێشتی بەرێز مەلا بەختیاری کرد بۆ پێشکەشکردنی ووتەکانی.

ناوبراو ، سەرەتا جێژنی دووی رێبەندانی پیرۆز کرد و خۆشحاڵی خۆی لە بەشداریکردنی لەو رێورەسمەدا  کە حەشیمەتێکی زۆری کوردانی دانیشتووی وڵاتی نورویژ تێیدا بەشدار بوون، دەربڕی و پاشان بەرێزیان بارودۆخی ئەودەمی کۆماری کوردستانی  لەو سەردەمەدا لێکدایەوە و ئەو مێژوویەی لە بەرانبەر سەرهەڵدانەکانی دیکەی کورددا، زانستیتر و بێونەتر لە قەڵەم  دا.

ـ پاشان پەیامی کۆمیتەی هاوکاری هێزە کوردستانییەکان لە وڵاتی نورویژ، لەلایەن بەڕێز روودی ، بەرپرسی کۆمیتەی ناوبراوەوە، کە نوێنەرایەتی نۆ حیزب و رێکخراوی سیاسی کوردی دەکا، لە وڵاتی نورویژ، پیشکەش کرا.

شایانی باسە ئەم پارت و رێکخراوانەی خوارەوەش بروسکەی پیرۆزبایی خۆیانیان بۆ بۆنەکە ناردبوو :

پارتی باکووری کوردستان.

حیزبی زەحمەتکێشانی کوردستان.

پارتی دێموکراتی کوردستان

یەکیەتی نیشتمانی کوردستان

پارتی ئازادی کورد لە سوریە.

کۆمەڵەی سۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران.

ئەنجوومەنی بزووتنەوەی گۆڕان.

سازمانی خەباتی کوردستانی ئیران.

چاودێری کوردۆساید( چاک)

نوێنەرایەتی کۆمەڵە لە دەرەوەی وڵات( حیزبی کومونیستی ئێران)

حیزبی شیوعی کوردستان.

کۆمەڵەی زەحمەتکیشانی کوردستان.

یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان.

پارتی ئازادی کوردستان.

پارتی سەربەستی کوردستان.

کۆمەڵەی کولتووری ئاکش هوس.

بزووتنەوەی دێموکراتیکی یارسان.

برگەی دووەمی رێوڕەسمەکە، بۆ گۆرانی  و هەڵپەرکێ تەرخان کرابوو کە تێیدا هەریەک لە هوونەرمەندان، قادر ئەلیاسی و نازدار، زەوق و شەوقی تایبەتیان بە جێژنەکە دا و بەشدارانیش بە هەڵپەرکێ و سەمای کوردی، شەوێکی خۆشیان لە یادکردنەوەی کۆماری کوردستاندا، بە سەر برد و کاتژمێر 24 بۆنەکە کۆتایی پێهات.

حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران

کۆمیته‌ی نۆروێژ

18/01/2010

Image Gallery
  • email ناردنی هه‌واڵ به‌ ئیمێل
  • print چاپكردنی هه‌واڵ
  • Plain text ته‌نها به تێکست